سەرۆکایەتی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵی دەستنیشانکردنی تەحسین مەتەر عەبودیی وەک ئەمینداری گشتی ئەو ڕێکخراوە ڕاگەیاند.
عەبودی پێشتر و لە میانەی هێرشەکانی داعش لە ساڵی 2014 ئەرکی فەرماندەیی پرۆسە سەربازییەکانی حەشدی بۆ شەڕی دژ بەو گرووپە تیرۆریستییە لە ئەستۆ بووە.
ناوبراو هەڵگری بڕوانامەی یاسا لە زانکۆی بەغدا و هەروەها دەرچووی کۆلێژی سەربازی عێراقە لە ساڵی 1981.
عەبودی لە ساڵی 2005 وەک ڕاوێژکاری ئەمنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق چالاکی کردووە، هەروەها ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری خولی یەکەمی پەرلەمان و ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بووە./.
