سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا جارێکی دیکه پاڵپشتی خۆیی بۆ حکومه‌تی سوریا دووپات کرده‌وه.
ڤلادیمیر پوتین ڕایگه‌یاند که ڕووسیا پاڵپشتی له هه‌وڵه‌کانی سوپای سوریا له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان ده‌کات.
ناوبراو وتی: تیرۆریستان له سه‌دا 90 ی خاکی پارێزگای ئیدلبیان داگیر کردووه و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر پێگه‌ی سوپای سوریا و ئێمه‌ش پاڵپشتی له سوپای سوریا ده‌که‌ین بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا وتی: پاش واژۆکردنی ڕێکه‌وتنی سووچی بۆ دابینکردنی ناوچه‌ی که‌متر ئاڵۆز له ئیدلب، تیرۆریستان له سه‌دا 50 ی ئه‌م ناوچه‌یان به ده‌سته‌وه بوو به‌ڵام ئه‌مڕۆ له سه‌دا 90 ی ئه‌و ناوچه‌یان داگیر کردووه و به‌رده‌وام هێرش و په‌لاماری هێزه‌کانی سوپای سوریاش ده‌ده‌ن.
پوتین وتی: مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه که ده‌بینین تیرۆریستان له ئیدلبه‌وه ده‌چنه ناوچه‌کانی دیکه‌ی جیهان و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که له ئیدلبه‌وه تیرۆریستان هه‌وڵی هێرشی سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازی حۆمهیمیمی سه‌ر به هێزی ئاسمانی ئێمه‌یان داوه./.
