سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه که به هه‌ر شێوازێک ئاماده‌ی دانوستانه له گه‌ڵ حکومه‌تی ئۆکرانیا.
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له وه‌ڵامی پێشنیارێکی ولۆدیمیر زلێنسکی هاوتا ئۆکرانییه‌که‌ی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ر دوو وڵات وتی که مۆسکۆ ئاماده‌ی دانوستانه به هه‌ر شێوازێک.
سه‌رۆک کۆماری ئۆکرانیا پێشنیاری ئه‌وه‌یکردووه که له دانوستانی نێوان وڵاته‌که‌ی و ڕووسیا وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌مریکا و به‌ریتانیا به‌شدار بن.
پوتین وتی که ئێمه هیچ شێوازێکی دانوستانمان ڕه‌تنه‌کردووه‌ته‌وه ئه‌ڵبه‌ت پێویستی به لێکدانه‌وه و تاوتوێرکردنی ته‌واو هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند که به لای ڕووسیاوه به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌کان و پێکهێنانی حکومه‌تێک له ئۆکرانیا بابه‌تێکی زۆر گرنگه.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا وتی: نازانین که هه‌ڵوێستی وڵاتانی دیکه بۆ به‌شداری له دانوستانه‌کانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا چۆن ده‌بێت.
پوتین وتی: ئێمه هیچ پێشنیارێکمان ڕه‌تنه‌کردووه‌ته‌وه و ئه‌م پێشنیاره‌ش ده‌توانێت جێی سرنجی ئێمه بێت./.
