پۆلیسی ئیتالیا ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند که 10 که‌سی به تاوانی سپیکردنه‌وه‌ی پاره و هاوکاری دارایی گرووپی تیرۆریستی به‌ره‌ی نوسره ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه که وتارخوێنی مزگه‌وتێکیش له‌و نێو ئه‌و که‌سانه‌دایه.
له ڕاگه‌ێندراوێکی پۆلیسی ئیتالیادا هاتووه که له‌و 10 که‌سه، 8 که‌س تونسی و ئه‌و 2 که‌سه‌که‌ی دیکه له دانیشتووانی ئیتالیان.
ئه‌و که‌سانه‌ش به تۆمه‌تی هاوکاریی دارایی گرووپی تیرۆریستی به‌ره‌ی نوسره ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
پۆلیس ده‌ڵێت که تۆمه‌تباره‌کان به ده‌یان ژماره حسێبی بانکییان بۆ ئاڵوگۆڕی پاره و خۆدزینه‌وه له باجه‌کان به‌کارهێناوه.
ئه‌و که‌سانه هه‌روه‌ها به‌وه تۆمه‌تبار کراون که بڕێکی زۆر پاره‌یان بۆ هاوکاری دارایی گرووپی تیرۆریستی له سوریا کۆکردووه‌ته‌وه.
ته‌نیا له یه‌کێک له‌و 10 که‌سه بڕی یه‌ک ملیۆن یۆرۆ پاره ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. یه‌کێک له ئیتالییه‌کان که له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه به تۆمه‌تی هاوکاری به‌ره‌ی نوسره ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه، ژمێریار بووه.
وتارخوێنی مزگه‌وتی دارولسه‌لام له نزیکی شاری ترامۆ و ژمێریاره ئیتالییه‌که به تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی له‌م دۆسیه‌یه ده‌ناسرێن.
پۆلیسی ئیتالیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که تۆمه‌تباره‌کان به پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌کرێت
