به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئاماری كاروچالاكییه‌كانی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا به‌هۆی تاوانی جۆراوجۆر 70 كه‌سی ده‌ستگیركردووه ڕادەستی دادگای کردون،
فه‌رمان عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ژینگه و دارستانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی ڕایگه‌یاند:” له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو توانیویانه زیاتر له 70 كه‌س ده‌ستگیر بكەن به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له یاساكانی ڕاوكردن له ته‌واوی جۆره‌كانی ڕاوداو سرجەمیان دراون به‌دادگا.
فه‌رمان عومه‌ر وتیشی:” پۆلیسی ژینگه و دارستانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ،ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر ئهوئاژهڵانهی له‌لایه‌ن ڕاوكهرهكانه ڕاو كراون، قه‌فه‌س22 دانه كه‌و 22 دانه كۆتر 2 دانه ئاژه‌ڵی كێوی 1 دانه فرۆشراوه‌ته‌وه به 131 هه‌زار دینار،كیسه خه‌و 1دانه فلاشی میمۆری 1 دانه مشاری دار بڕین 5 دانه، ماتۆڕی داربڕین 4 دانه مۆلیده 4 دانه بڕینی داری سروشتی 200 دانه،ئۆتۆمبێل 4 دانه داوی باڵنده27 دانه ماتۆڕ سكیل 22 دانهلایت 5 دانه چه‌قۆ 2 دانه پۆڕ 5 دانه ماسی فرۆشراو 239 كیلۆ به‌یه‌ك ملیۆن و 545 هه‌زار دینار،ماسی ئازاد كرا‌و 7 دانه ماسی بچوك 5 دانه.تێكدانی شوێنی ڕاوی ماسی 10 دانه،گرتنی چه‌كی تاپڕ 18 دانه فیشه‌كی تاپڕ 35 دانه چه‌كی جۆری كڵانشیكۆف 4 دانه فیشه‌كی كڵاشینكۆف 93 دانه، مه‌خزه‌نی كڵاشنكۆف 5 دانه ئازاد كردنی كه‌و 22 دانه ته‌وری دار بڕین 1 دانه تۆڕی ماسی 320 دانه چه‌كی بادی 4 دانه.