وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و بكوژه‌ی ڕاگه‌یاند،به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ناحیه‌ی شۆڕش له وێزگه‌یه‌كی بانزین،كارمه‌ندێكی كوشتووه ئه‌وپاره‌ی پێ بووه دزیویه‌تی.
سه‌ركه‌وت محه‌ممه‌د وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی،له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی ڕایگه‌یاند:” دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو تۆمه‌تبارێك ده‌ڕواته وێزگه‌یه‌كی بانزین تێكردن،بهماتۆڕێكهوه پاش ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه بانزینی بۆ تێده‌كات داوای پاره‌ی لێده‌كات و ئه‌ویش پاره‌ی پێنابێت له گفتوگۆدادهبن، له پڕ تۆمه‌ت باره‌كه ده‌مانچه‌یه‌ك ده‌ردێنێت و گوله‌یه‌ك ده‌نێت بهكارمهندهكهوه،پاش برینداركردنی كارمه‌نده‌كه هه‌ڵدێت بۆ ئیداره‌ی وێزگهكه، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه شوێنی ده‌كه‌وێت و له وێ ده‌ی كوژێت و بڕی 240 هه‌زار دینار به كارمه‌نده‌كه ده‌بێت ده‌ی دزێت و هه‌ڵدێت.
سه‌ركه‌وت محه‌ممه‌د وتیشی:” پاش ڕوداوه‌كه پۆلیس و ئاسایش له ڕوداوه‌كه ئاگاداركرانه‌وه،تواندرا زۆر به‌چالاكانه و به‌وردی له‌ده‌ستپێكی تاوانه‌كه‌وه تا 4ـی به‌یانی ئاسایش و پۆلیسی بنكه‌ی شۆڕش و پۆلیسی فریاكه‌وتن و پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ،هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌ش و تواندرا تاوان باره‌كه ده‌ستگیربكرێت.
محه‌ممه‌د ده‌ڵێ:” ئه‌وماڵه‌ی تاوان باره‌كه‌ی تێدا ده‌ستگیركرا پشكنینی بۆكرا،ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری تۆكاریف نۆخۆر،له‌گه‌ڵ ئهوماتۆڕهی له‌كاتی تاوانه‌كه پێ بووه، پاش ئاماده‌كردنی له‌به‌رده‌م دادوه‌ری چه‌مچه‌ماڵ، تاوان باره‌كه ددانی نا به‌تاوانه‌كه‌یدا،تاوان باره‌كه ماوه‌ی مانگێكه هاتوه‌ته ناحیه‌ی شۆڕش و له‌ماڵی كه‌سێكی نزیكی ده‌مێنێته‌وه،ئهودهمانچهی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامداوه، به 8 وه‌ره‌قه له كه‌لار كریویه‌تی ماوه‌ی دوومانگه پێیه‌تی، چه‌ندین جار له‌سه‌ر تاوانی تردهستگیركراوه،ئێستا به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌نده و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه،به‌ماده‌ی 406 كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست.