پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیەندراوێک بۆڕایگشتی بڵاو دەکاتەو تێیداهاتوە کە؛لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە کە باس لەوەدەکات پۆلیسی بەتەنگ داوای هاوڵاتیانەوە ناچێت لەساتی دزی کردن و حاڵەتە نەخوازاوەکاندا،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕێن وێڕای ڕەدکردنەوەی ئەودەنگۆیانە لەڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت؛
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین سەرەڕای مەفرەزەی بەردەوام لە هەموو شوێنەکان لە هەموو کاتێکدا، چەندین بازگەی کاتی لە شار و شارۆچکەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دامەزراندووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر حاڵەتێکی تاوانکاری و بەدواداچوون بۆ هەر ئەگرێکی نەخوازراو.
هاوکات له‌كاتی بوونی حاڵه‌تی دزیكردن و ڕووداوه‌كان هێزه‌كانمان له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌رده‌وام به‌دواداچونی كردووه و تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیر كراون و دۆسیه‌كانیان حه‌واڵه‌ی دادگا كراوه به‌مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه، دواتر پۆلیس به ڕۆڵی یاسایی خۆی هه‌ستاوه، له‌كاتێكدا چه‌ندین جار هاوڵاتیانمان له‌وه ئاگادار كردۆته‌وه كه له‌كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو په‌یوه‌ندی به نزیكترین بنكه‌ی پۆلیسه‌وه بكه‌ن یاخودا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فونی خێرا “٥۰٦۰” كه بێ به‌رامبه‌ره،
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە کە؛له‌سه‌ر حاڵه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل پۆلیس به‌دواداچوونی له‌سه‌ر كۆی ئه‌و حاڵه‌تانه كردووه و دواجار دۆسیه‌ی بۆ كردونه‌ته‌وه، وه پشت به‌ستن به زانیاریه‌كان و كامێرایی چاودێری ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستگیر ده‌كه‌ین كه تۆمه‌تبارن به دزیكردن، وە ڕاپێچی دادگا ده‌كرێن.
لەکۆتایشدا پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت؛ ئەو هەواڵانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە فەیسبوک بڵاو دەکرێنەوە دوورن لە ڕاستی و تەنیا بۆ چەواشەکاری هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە.
بۆ ئەو مەبەستەش سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین لەسەر ئەو کەسانەی کە چەواشەکاری و تەئشیر بە هێزەئەمنیەکان دەکەن لەسنوری ئیدارە ڕاپەڕین.