بڕیاره ئه‌مشه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به سه‌ردانێک بگاته ناوچه‌که. سه‌عوودیا و ئیمارات له ڕیزی به‌رنامه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی مایک پۆمپیۆدایه.
پۆمپیۆ خۆی هه‌واڵی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ڕاگه‌یاندووه. ئامانجه‌که‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه که ئه‌م سه‌ردانه ده‌بێته هۆی دڵنیایی زیاتر له هاوکاری هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌بوون له به‌رامبه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که و به تایبه‌ت ئێران.
ناوبراو دیسانه‌وه ئێرانی به پاڵپشتی له تیرۆر تۆمه‌تبار کرد و وتی که واشنتن هه‌وڵ ده‌دات بۆ گوشارخستنه سه‌ر ئێران هاوپه‌یمانییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی پێک بێنێت.
سه‌عوودیا و ئیمارات به دوو وڵاتی هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا له ستراتیژی زیاترکردنی گوشاره‌کان له دژی ئێران هه‌ژمار ده‌کرێن، ئه‌وان پاڵپشتی خۆیان بۆ گه‌مارۆکانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕاگه‌یاندووه./.
