
پۆڵۆنیا به‌شداری له هاوپه‌یمانییه ده‌ریاییه‌که‌ی ئه‌مریکادا ده‌کات
ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات ژماره‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانییه ده‌ریاییه‌که‌ی له که‌نداو زیاتر بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندیکردن به وڵاتانی جیهان له ناوچه جیاجیاکان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیا ڕایگه‌یاندووه داوایه‌کی ئه‌مریکا بۆ به‌شداری له‌م هاوپه‌یمانییه‌دا تاوتوێ ده‌کات.پۆڵۆنیا ئه‌گه‌ری به‌شداریی له هاوپه‌یمانی ده‌ریایی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی که‌نداو خستووه‌ته‌ڕوو و ڕایگه‌یاندووه که هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌م ناوچه‌یه به گرنگ داده‌نرێت.
وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیا به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه که به تێڕوانینی ئێمه هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ی که‌نداو، گرنگی و کاریگه‌ریی ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاندووه که پۆڵۆنیا تاوتوێی ئه‌م پێشنیاره ده‌کات تا شێوازی به‌شداری خۆی له هاوپه‌یمانییه‌که‌ی ئه‌مریکا ڕوون بکاته‌وه./.