سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌که‌ن که سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیایان وه‌ک کاندیدی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یه‌کێتییه دیاری کردووه.
سه‌رکرده‌کانی ئه‌ورووپا له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕایانگه‌یاندووه که جۆزف بۆرڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا کاندیدی ئه‌وان ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه په‌سه‌ند بکرێت ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره ته‌مه‌ن 72 ساڵه که یه‌کێک له ڕه‌خنه‌گرانی سیاسه‌ته‌کانی دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکایه، ده‌بێته جێگره‌وه‌ی فدریکا موگرینی./.