مێھڤان مجید :رووماڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری ڕۆشنبیری زاخۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی و ھونەری زاخۆ سمینارێکی سیاسی لە بارەی پەیوەندیەکانی ئێران و ئەمریکا سازکراو تێیدادا باس لە ھەلویست و بژاردە و سیناریۆی ئەم دوو وەلاتە کرا،
ڕەمەزان کێڤلی سەرۆکی کومەڵەی ئەکادیمی زانستی سیاسی لە دھوک لەسیمینارەکەدا وتی :” لە ڕوژھەلاتی ناوەراستدا ئێران و ئەمەریکا بونەتە دوو ولاتی زلھێز ، و لە ئەیاری سالی ٢٠١٨ ئەو کاتەی ترەمپ بە فەرمی بۆتە سەروکی یەکەمین بڕیاردەری ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی ، لە ئێستاشدا ئێران بۆتە ولاتێکی مەترسی دارلەناوچەکەدا ،
زوربەی ولاتانی خلیجی ئێستا زور لە سیاسەتی ئێران دەترسن و پێکەوە هەوڵ دەدەن ئەم مەترسیانە کەم بکرێنەوە ،
رەمەزان لەسیمینارەکەدا وتیشی :” ئەمریکا دەڵێت ئەگەر چاوی خۆمان بگرین لە کاتژمێرێکدا بە ھەزاران خەلک کوچ بۆ ئەوروپا دەکەن و بۆئەوەی ئەمە رونەدات ئەمریکا سیاسەتێکی ژیرانەی بەکارھێناوە .
هەرلە سمینارەکەدا باس لە مەترسی ڕەوانەکردنی ماددەی ھوشبەر کرا لە لایەن ئێرانەوە بو سەرجەم ولاتەکانی تر .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد :” ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی ناوچەکە کە بەهەزاران تەن مادەی بێهۆشکەر ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەکات،
محمد سابر یەکێک لە بەشداربوانی ئەم سیمینارە بەڕووماڵی وت :” سمینارێکی زور بە سودبو ، وە بە دورستی سیاسەت و پەیوەندیەکانی ئێران و ئەمریکای تێدا ڕون کرایەوە هیواشی خواست ئەم کۆڕانە بەردەوام بن ،
لە سەنتەری ڕۆشنبیری زاخۆدا ھەفتانە چەند چالاکیەکی ڕۆشنبیری جیاواز بەڕێوە دەچن و لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی گەرمیان لێ دەکرێت.