لەڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتوەکە؛” لە دوای تۆمارڪردنی سڪاڵالە لایەن هاوڵاتیەڪەیەوە لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لەسەر ئەوەی دزی لەدووڪانەڪەی ڪراوە، دوابەدوای ئەوە دەستڪرا بەلێڪۆڵینەوە و بەدواداچون لەلایەن هێزەڪانمانەوە بەسودوەرگرتن لە زانیاریەڪان و ڪامێراڪانی چاودێری ڪەسێك دەستگیرڪرا،
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوشە؛ڪەسەڪە تەمەنی “٢٦” ساڵەو لە ڕەگەزی نێرە، دوای لێڪۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیناوە بەتاوانەڪەیدا ڪە دزی لە دوڪانی سڪاڵاڪار ڪردووە،
هاوکات بە وتەی سڪاڵاڪار تۆمەتبار هەستاوە بەدزینی بڕێك ئاڵتون و پارە و ماتۆڕسکیلێك لەدوڪانی سڪاڵاڪار،
بەگوتەی پۆلیس،لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی “٤٤٦” لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە لێڪۆلینەوەش لەگەلیدا بەردەوامە.