به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند ”لە شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 2150 منداڵ لە نەخۆشخانەکە لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ لە دایکبوون”.
لهراگهیاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ڕووماڵ كه‌وتووه ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ۷ ته‌موزى ۲۰۱۹ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند ”لە شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 2150 منداڵ لە نەخۆشخانەکە لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ لە دایکبوون کە 1123 منداڵیان کوڕن ، 1399 یان بە سروشتى لەدایکبوون تەنها 751 منداڵ بە نەشتەرگەرى لەدایکبوون”.
ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ ڕون کردنەوەی زیاتردەدات و ده‌ڵێت ”سەردانى نەخۆش لەو ماوەیەدا بۆ نەخۆشخانەکە تۆمارکراوە کە 3193 ئافره‌ت بوون و 2788 نەخۆشیش داخلکراوە”.
هەروەها راشیگه‌یاند 13805 شیکارى و 1979 هەزار سۆناری بۆ ئەو ئافره‌تانه کراوە کە سەردانى ناو نەخۆشخانەکەیان کردوە.