ڕووماڵ
پاش ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژماره‌یه‌ک تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ زیادکردنی گشتی دیاریکرد و ژماره‌ی 1988 ی تێدابوو، ده‌زگای میدیایی ڕووماڵ که سه‌نته‌ری چالاکییه‌کانی که‌وتووه‌ته ئه‌م پارێزگایه، له زووترین کاتدا و وه‌ک به‌رگری له خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی هه‌ڵه‌بجه و بۆ ڕێگری له کولانه‌وه‌ی زامه ساڕێژنه‌کراوه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه لێقه‌وماوه، سه‌رکۆنه‌ی بڕیاره‌که‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی کرد و ڕای گشتیی له‌وه ئاگادار کرده‌وه که مافی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان به‌م چه‌ندین تابلۆیه قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه و که‌مته‌رخه‌مییه‌کانی حکومه‌ته خۆماڵییه‌که له‌وه زیاتره که به‌م ئاسانییه له یاد و بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌واندا بسڕێته‌وه.
ئێستا و پاش هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌که‌ی ڕووماڵ، حکومه‌ت بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه که ژماره‌ی 1988 وه‌ک ساڵی کیمیابارانکردنه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی ڕووخاوه‌وه له تابلۆکان ده‌ربهێندرێت.
بێگومان ئه‌مه هه‌رچه‌نده بچووک، به‌ڵام ده‌سکه‌وتێکی گرنگه بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و له هه‌مان کاتیش‌دا په‌یامێکه بۆ حکومه‌تی هه‌رێم که دانیشتووانی ئه‌م پارێزگایه له به‌رامبه‌ر پێشێلکردنی مافه‌کانیان و که‌مته‌رخه‌می له قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و زامه‌ی که کوردی به جیهان ناساند، بێنده‌نگ نابن./.