به‌هۆى سكاڵاى په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌مڕۆ “راكان جبورى” پارێزگارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت چووه به‌رده‌م دادگا.
ڕوماڵ زانیویەتی، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى “دیلان غه‌فور” ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و نوێنه‌رى كه‌ركوك له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 20 ى 6 ى 2019، “راكان جبورى” پارێزگارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت چووه‌تە به‌رده‌م دادگاى كه‌ركوك.
دۆسیه‌كه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه، ته‌نها له ساڵى رابردوودا له بودجه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیانلێكهوتووهكانى پارێزگاى كه‌ركوك، “راكان جبورى” بڕی ملیارێك دیارى به‌ناوى میواندارییه‌وه خه‌رجكردووه.