دینا گەرمیانی
بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی کەلار- دەربەندیخان، ئۆتۆمبیلێکی میسیۆبیشی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلێکی ئەڤیکۆی بارھەڵگر.
کارزان مەجید،وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بەسایتی “ڕووماڵ”ی راگەیاند :”ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕویدا لە ئاکامدا شۆفێری میسیۆبیشیەکە بریندار بوە،بەڵام ڕوداوی مردنی لێنەکەوتۆتەوە”
ئاماژەی بەوەش دا :بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی نزیک لەو شوێنە کراوە”