دوای بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدۆیەک لە سۆشیاڵ میدیاکان کەوا ئۆتۆمبێلێک خۆی بە هاوڵاتیەک بەناوی (دڵشاد حمە صالح) دادەکێشێت لە بنصلاوه دواتر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی ڕووداو ڕادەکات.
لەمبارەیەوە ( مقدمی ماف/ کاروان مامەند میرانی) بەڕێوەبەر پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر پێی ڕاگەیاندین کەوا کارمەندانی بنکەی پۆلیسی بنصلاوه بە هاوکاری برایانمان لە ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دوای بەدواداچونێکی چڕ توانیان ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەن و لە ماوەی کەمتر لە (٦) کاتژمێر دەستگیری بکەن هەروەها ئۆتۆمبێلەکەش دەستی بەسەر داگیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری ئێشکگری هەولێر کرا..