وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه که گرووپی تاڵیبان ئاماده‌ی به‌رده‌وامی دانوستانه‌کانه له گه‌ڵ ئه‌مریکا.
له کاتێکدا که شاندێکی باڵای گرووپی تاڵیبان سه‌ردانی مۆسکۆی کردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوای له واشنتن کرد دانوستانه‌کان له گه‌ڵ تاڵیبان ده‌ست پێ بکاته‌وه.
سه‌رۆکی شاندی تاڵیبان له مۆسکۆ ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌ی به‌رده‌وامی دانوستانه‌کانن له گه‌ڵ ئه‌مریکا.
وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ جه‌خت له سه‌ر ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تاڵیبان ده‌کاته‌وه و تاڵیبانیش ئاماده‌یی خۆیی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربڕیوه.
سوهه‌یل شاهین وته‌بێژی نووسینگه‌ی سیاسی تاڵیبان له قه‌ته‌ر به ئاژانسی تاسی ڕووسیای ڕاگه‌یاندووه که شانده‌که‌ی تاڵیبان له مۆسکۆ له گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاسیای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌کانی ڕه‌وتی ئاشتی ئه‌فغانستان وتووێژی کردووه.
پاش هێرشێکی تاڵیبان له شاری کابوڵ و کوژرانی سه‌ربازێکی ئه‌مریکی، دوناڵد تره‌مپ دانوستانه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌م گرووپه هه‌ڵوه‌شانده‌وه
