ڕووسیا بە نیگەرانییەوە باسی دۆخی ئێستای پارێزگای ئیدلب لە سوریا دەکات.
پاش ئەوەی کە هێرشی گرووپە تیرۆریستی و چەکدارەکان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای ئیدلب ڕووی لە زیاتربوون کردووە، ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە سوریا نیگەرانی خۆیی بەم بۆنەوە ڕاگەیاندووە.
ئەلکسی باکین سەرۆکی ناوەندی ڕووسیا بۆ ئاشتی سوریا ڕایگەیاندووە کە گرووپە چەکدارەکانی ئامادەبووی ئیدلب پابەندی ڕێکەوتنی ئاگربەست نین و ئاڵۆزییەکان لەم پارێزگایە ڕووی لە زیاتربوون کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکان لە ڕێگای مووشەک و ڕۆکێتەوە لە پارێزگای ئیدلب بە شێوازی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کرددوەتە سەر ۳۳ شارۆچکە و شاری سوریا وەک ئیدلب، لازقیە و حەما./.
