وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ههنگاوێکی ئه‌مریکا ئاماده ده‌بێت.
سرگێی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا مووشه‌که‌کانی له ئاسیا و ئه‌ورووپا جێگیر بکات، ڕووسیاش هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر واشنتن پلانی بۆ ئه‌مه نه‌بێت ئێمه‌ش پابه‌ند ده‌بین.
وتیشی: ئه‌گه‌رچی ئێمه له پاش ئه‌مریکا له ڕێکه‌وتنی مووشه‌کی کشاینه‌وه، به‌ڵام هێشتا پابه‌ندین و ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا په‌نا بۆ جێگیرکردنی مووشه‌کی نوێ نه‌بات ئێمه‌ش هیچ مووشه‌کێکی نوێ جێگیر ناکه‌ین.
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا هۆشداریی داوه‌ته هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی و ڕایگه‌یاندووه که بۆ ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندی ئاڵۆزییه‌کان، وتووێژی نوێی سه‌ربازی له نێوان مۆسکۆ و واشنتن به‌ڕێوه بچێت./.