میدیایه‌کی ئه‌مریکی ڕایگه‌یاندووه که ڕووسیا ڕێگایه‌کی پارێزراوی له گه‌مارۆکان بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌که‌ی ئێران بۆ سوریا و تورکیا پێشنیار کردووه.
ڕۆژنامه‌ی تایمزی ئه‌مریکی ڕۆژی هه‌ینی له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه که ڕووسیا هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران ده‌دات و ڕێگایه‌کی نوێی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌م وڵاته بۆ سوریا و تورکیا پێشنیار کردووه.
له ڕاپۆرته‌که‌ی تایمزدا هاتووه که ئێران به هۆی گه‌مارۆکانه‌وه ناتوانێت وه‌ک ڕابردوو که‌شتییه نه‌وتییه‌کانی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه جیهانییه‌کان بکات له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر وڵاتێک بیه‌وێت نه‌وتی ئێران بکڕێت ڕووبه‌ڕووی سزاکانی ئه‌مریکا ده‌بێته‌وه.
گئۆرگی مادارۆف نوێنه‌ری ڕووسیا له کرێمه سه‌باره‌ت به‌م پرسه ڕایگه‌یاندووه که ئێران ده‌توانێت که‌ڵک له توانای گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له ڕێگای که‌شتییه‌کانه‌وه وه‌ربگرێت و نه‌وته‌که‌ی به ده‌ریای ڕه‌ش بگات.
ڕاشیگه‌یاندووه که به هۆی دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاوه به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی نێوان ئێران و ناوچه‌ی کرێمه ڕووی له زیادبوون کردووه.
تایمز ڕایگه‌یاندووه که هێشتا تاران به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌م پێشنیاره‌ی مۆسکۆی نه‌داوه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌ر ڕێگایه‌کی جێگره‌وه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌توانێت ده‌رفه‌تێکی ئاڵتوونی بۆ پیشه‌سازی نه‌وتی ئه‌م وڵاته بێت./.