زانكۆی كوردستان له سنه:له هه‌رێمی كوردستان هیچ نوێنه‌رێكمان نییه
هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌رزتر له‌و بڕوانامه‌ی خۆیان هه‌یانه ڕووده‌كه‌نه زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خوێندن، ماوه‌یه‌كه گروپێك دروست بووه گوایه نوێنه‌ری زانكۆی كوردستانن له سنه و له بری پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆكه له 100 دۆلاره‌وه بۆ 400 دۆلار وه‌رده‌گرن،ئه‌وكه‌سانه‌ی لای ئه‌وان پڕی نه‌كاته‌وه ته‌له‌فۆنی بۆده‌كه‌ن و ده‌ڵێن لای ئێمه پڕت نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌وه نه وه‌رده‌گیردرێت وه له‌وێش ده‌ستگیرده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ بۆ ڕاستی بابه‌ته‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ست پێكرد،ماموستایه‌ك كه له زانكۆی كوردستانی سنه ده‌خوێنێت و نه‌ی ویست ناوی بڵاو بكه‌ینه‌وه وتی:” من به‌هۆی نهشارهزاییم له شێوه‌ی وه‌رگرتنی قوتابی له زانكۆی كوردستانی سنه ڕێگه‌م كه‌وته لای چه‌ند كه‌سانێك پێیان وتم ئێمه نوێنه‌ری زانكۆی كوردستانین له سنه،ته‌نها ئێمه ده‌توانن ئهوفۆرمی وه‌رگرتنت بۆ پركهینهوه له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی زانكۆكه‌وه،لای ئێمه‌وه پڕی نه‌كه‌یته‌وه ئه‌وه نه لهزانكۆكه وه‌رده‌گیردرێت وه له‌وێش ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت،بڕی 300 دۆلارم لێ وه‌رگیردراوه له كاتێكدا هچی تێناچێت،پاشانیش بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌وكه‌سانه ساخته‌ن و هیچ به‌ده‌ستن و زانكۆش ئاگای لێیان نییه.
ماموستایه‌كی تر كه ماسته‌ر ده‌خوێنێت له زانكۆی كوردستان ده‌ڵێ:” من لای ئه‌وان پڕم نه‌كرده‌وه كه‌سێك ته‌له‌فۆنی بۆكردم هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد چۆن ئه‌وان نوێنه‌ری زانكۆن ئه‌و ناڕواتهلایان وتی، ئه‌وه قبوڵهكهت ڕه‌فز ده‌كه‌ینه‌وه وه‌پاشان،بشڕۆیته ئه‌وێ ده‌ستگیرده‌كرێت،منیش زۆر ترسام پاش ئه‌وه‌ی پرسیارم لهچهندماموستایهكی هاوڕێم كرد له‌و زانكۆیه ده‌خوێنن،وتیان درۆیه و شتی وانییه ئه‌وه ئێمه له‌زانكۆ بهدوواداچونمان بۆ داواكه‌ت كردووه قبوڵكراوی هیچ كێشه‌ت نییه.
ماموستایه‌كی هاوڵاتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و زانكۆیه‌ی ته‌واو كردووه پاش پێزانینی بهوگروپه نه‌ی ویست ناوی بڵاوبكه‌ینه‌وه وتی:”ئه‌وگروپه ده‌ستیان داوه‌ته فرتووفێڵ بۆیه منیش به‌فه‌رمی له زانكۆی كوردستان له سنه داوام لێ‌كردن نوسراوێك بكه‌ن و به‌فه‌رمی ڕای بگه‌یه‌نن هیچ كه‌س نوێنه‌ری ئه‌وان نییه له كوردستانی باشوور،منیش ئێستا نوسراوه‌كه‌یان هێناوه‌ته‌وه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌سی كه نه‌كه‌وێته ته‌ڵه‌ی ئه‌و گروپه پاره خۆره،به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ڵێم كه ده‌یانه‌وێت بخوێنن له زانكۆی كوردستانی سنه،ئه‌توانن له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی زانكۆكه‌وه فۆرمی قبوڵكردنیان پڕبكه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ نوسراوی زانكۆی كوردستانی له‌سنه ده‌ست كه‌وتووه تێداهاتووه،ئاگاداری هه‌موو فێرخوازان ده‌كه‌مه‌وه زانكۆی كوردستان هیچ نوێنه‌رێكی یان كۆمپانیایه‌كی دیاری كراوی نییه له هه‌رێمی كوردستان،وه ئه‌توانن ته‌نها له ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمێلانه‌ی زانكۆی كوردستان،پێوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن پێویست به هیچ كه‌سێك ناكات پێوه‌ندی پێوه‌بكه‌ن له ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمێله‌ی له سه‌ر نوسراوه‌كه‌مان داناوه وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه و كاره‌كانتان بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.