به‌شێكی ئهوزیندانیە سیاسیانه‌ی مانگانه مینحهیهیان وه‌ك موچه‌ی مانگانه لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرت له 31-6-2019 كۆتای بهوادهیههاتووه مینحه‌كه‌یان بڕاوه كهبهپێ یاسای په‌رله‌مان ئه‌و زیندانی سیاسییه‌ی موچه‌ی تری هه‌بێت له حكوومه‌ت بۆ ماوه‌ی 10ساڵ مانگانه بڕی 500 هه‌زار دیناری بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌وه فواد ته‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” به‌پێ یاسای ماف و ئیمتیازاتی زندانیانی سیاسیی ئه‌و زیندانی سیاسییه‌ی موچه‌ی هه‌یه مانگانه حكوومه‌ت مینحه‌یه‌كی پێده‌دان بۆ ماوه‌ی 10ساڵ له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌و زیندانی سیاسییانه ماوه‌ی ده ساڵه‌كه‌ی خۆیان ته‌واو كردووه،ئه‌وبڕه پاره‌ی وه‌ك مینحهپێیان ده‌درا بڕاوه،كاته‌كه‌یان له 31-6-2019 كۆتای دێت و ئه‌و مینحه‌یان ده‌بڕدرێت،به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و بڕه پاره‌ی له موچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت كرابوو وه‌ری ده‌گرنه‌وه.
فواد ته‌ها وتیشی:” ئه‌و زیندانی سیاسییانه‌ی هیچ موچه‌یه‌كیان نه‌بێت ئه‌وه موچه‌ی وه‌ك مینحه پێیان ده‌درێت،هه‌میشه‌ییه و نابڕدرێت.
ته‌ها وتیشی:” ئه‌و منحه‌ی وه‌ك موچه‌ی مانگانه به زیندانیانی سیاسی ده‌درێت نزیكه‌ی 500 هه‌زار دیناره،ئه‌و زیندانی سیاسیانه‌ی موچه‌ی مانگانه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت وه‌جبه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێییه‌م ده‌گرێته‌وه.
زیاتر له 17 هه‌زار زیندانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی بڕینه‌وه‌ی موچه‌ی زیندانی سیاسی‌یان ته‌واوكردووه به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هێشتا حكوومه‌ت موچه‌كانیانی بۆ نه‌بڕیوه‌ته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وتیشی:” ئێستا زیاتر له پێنچ هه‌زار كه‌س مینحه‌ی مانگانه وه‌رده‌گرێت و وه 17 هه‌زار كه‌سی كه‌ش ته‌واوی مامه‌ڵه‌ی زیندانی سیاسی‌یان ته‌واو كردووه دادوه‌ریان بینیوه به‌پێ یاساش هه‌ر زیندانێكی سیاسی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه مه‌له‌فه‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا ده‌بێت وه‌ك زیندانی سیاسی ،ئه‌و بڕه پاره وه‌ربگرن كه‌یاسا بۆی دیاری كردوون،به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران مامه‌ڵه‌كانی وه‌جبه‌كانی 8 و 9 و 10 و 11 و 12 ڕاگرتووه، هه‌ركات كۆتایی به‌قه‌یرانی دارایی هات چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین موچه‌ی مانگانه وه‌ك مینحه بۆ ئه‌و زیندانی ساسییانهش ببڕێته‌وه.