ساڵانێكی زۆره بریندارانی به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیاوی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ئه‌و نهخۆشخانهیهبوون، كه بڕیاربوو چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی لێوه‌ربگرن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له‌مساڵدا نه‌خۆشخانه‌كه كرایه‌وه،به‌كۆمه‌ڵێك کەموکوڕیەوە نه‌ی توانیوه خزمه‌تی برینداران بكات، پزیشكی پسپۆڕ بۆ ته‌واوی نه‌خۆشییه‌كان دیاری نه‌كراوه.
له‌وباره‌وه ئازاد موسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له چاوپێكه‌وتنێكی ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ باس له گرفته‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، ده‌ڵێ:” نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی، یه‌كێك له كێشه‌كانی به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنی كۆمپانیای جێبه‌جێ كاری نه‌خۆشخانه‌كه‌یه،به‌بیانوی ئه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌واوی له حكوومه‌ت وه‌رنه‌گرتووه تائێستا نه‌مان توانییوه، ئامێره پزیشكییه‌كان و هه‌ندێك له كێشه‌ی لۆجستی وه‌ك چاكردنی جیلهرهكان و ئامێری ئهیفی ئاڕ بۆ ڕێكخستنی فۆڵتییهی نه‌خۆشخانه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت، وه محاویله‌ی كاره‌با كێشه‌ی هه‌یه له سه‌ره‌تای دانانی.
ئازاد مسته‌فا وتی:” ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی چه‌كی كیمیاوی چاره‌سه‌ر بۆ به‌ركه‌وتوان ده‌كرێت، پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی هه‌یه وه پزیشكی گشتی هه‌یه،وه ئه‌و نه‌خۆشه‌ی پێویستی به پزیشكی پسپۆڕی كه هه‌بێت ده‌نێردرێت بۆ لای پزیشكی پسپۆڕ به‌شێوه‌ی بێ بەرامبەر چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كات”.
مسته‌فا وتیشی:” پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای جێهجێكار ته‌واوی گرفته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه چاره‌سه‌رده‌كات سیسته‌می ساردكه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت،ئیحاله كردنی نه‌خۆش بۆ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه نامێنێت و ته‌واوی پزیشكانی پسپۆڕ دێنهنهخۆشخانهكه و ده‌ستبه‌كارده‌بن”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:” ئه‌و به‌ركه‌وتوانه‌ی چه‌كی كیماوی پێویستیان به ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بێت له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی له‌شه‌ش كه‌س پێكهاتوون،نه‌خۆشه‌كان پۆلین ده‌كرێت،به‌پێی نه‌خۆشییه‌كه‌یان له قورسه‌وه بۆ مام ناوه‌ند و پاشان بۆ سوك ، ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێن بۆ چاره‌سه‌ر،ته‌نها ئه‌ونه‌خۆشانه ئیحاله ده‌كرێن بۆ چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه به‌قورسی نه‌خۆشن و چاره‌سه‌ریان نییه له لای خۆمان”.
ئه‌وبه‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌هه‌ڵه‌بجه وتیشی:” پلانمان هه‌یه نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیماوی هه‌ڵه‌بجه بكرێته سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ،بۆ ماده درێژخایه‌نه‌كانی بهركهوتو به چه‌كی كیمیاوی،داواشمان له به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی كردووه،كۆمپانیای جێبه‌جێكار یان بخاته لیستی ڕه‌ش یان بێت و نه‌قسه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه چاره‌سه‌ربكات.
گوتیشی:” له‌سه‌ردانی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌بوو له پلانی خۆی ،له كێشه‌كانی ئێمه بزانێت و بكۆڵێته‌وه،به‌سوپاسه‌وه به‌ڵێنی پشتگیری كردنی پێداوین هیوامان وایه به‌زووترین كات كێشه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ربكات.