پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ناوچه‌ی گه‌شتیاری له هه‌موو بواره‌كاندا،به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت ده‌ڵێ،ماسته‌ر پلانمان هه‌یه بۆ بوژانه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان،پلانی خۆشمان بۆ ساڵی 2019 به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ سه‌روی خۆمان.
وه‌هاب ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” ته‌واوی ئه‌وناوچانه‌ی گونجاوه بۆ ناوچه‌ی گه‌شتوگوزاری له‌به‌رنامه‌ی ساڵی 2019 له‌په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزار داخڵكراون و نێردراوه بۆ سه‌روی خۆمان،هیوامان وایه به‌زووترین كات وه‌ڵام بدرێنه‌وه.وه‌هاب ئه‌مین وتیشی:
گه‌نجان له خورماڵ یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی گونجاوه بۆ گه‌شتیاری پلانی خۆمان بۆ كردنی به شوێنێكی گه‌شتیار بۆ حكوومه‌ت به‌رزكردووه‌ته‌وه كه گه‌نجان ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری، به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن دروست ده‌كرێت و كه‌پر و به‌له‌م بۆ ناو ئاوه‌كه و ته‌واوی ئه‌و پێداویستییه‌ی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری پێویستییه‌تی له پڕۆژه‌كه‌مان جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه.حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای پلانی وه‌زاره‌ته‌كانی كردووه،بۆ كاركردنیان له ساڵانی ئاینده له‌و چوارچێوه‌ش پلانی گه‌شتوگوزار گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت.
ئه‌مین ده‌ڵێ:” به‌هیواین به‌زووی وه‌ڵام بدرێنه‌وه له‌باره‌ی به گه‌شتیاری كردنی گه‌نجان هه‌ركات وه‌ڵام دراینه‌وه ئه‌وه لیژنه دێت،بۆ دیزاینكردنی بۆ چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه.به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه وتیشی:” ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گهششتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین جار ڕامانگه‌یاندووه:پێشوازی له هه‌ر سه‌رمایه‌دارێك ده‌كه‌ین،بێت و پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكات و هه‌موو كارئاسانێكی بۆده‌كه‌ین.
ناوبراو زیاتر ده‌ڵێ:” ڕێگاو بانه‌كانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان گرفتی زۆرمان هه‌یه له بۆنه‌كاندا ڕێگاوبانه‌كان به‌هۆی قه‌ره‌باڵخییه‌وه ده‌گیردرێن و گرفتی هاتووچۆ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی گه‌شتیاری ئه‌حمه‌د ئاوا سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم هه‌ر سه‌عات 12ـی نیوه‌ڕۆ ده‌گیرێت،ڕێگای سه‌یرانگای ئاوێسه‌ر به‌هه‌مان شێوه،بۆیه ده‌بێت پلانی تایبه‌تی بۆ ڕێگاو بانه‌كانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین.
ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گونجاوه بۆ گه‌شتیاران له وه‌رزه‌كانی به‌هار و هاوین و زستان و پایز.ئه‌مین مه‌یكه وتی:” شاخی شنه‌روێ له پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری بۆ ساڵی 2019 پێشكه‌شمان به حكوومه‌ت كردووه،هاوشێوه‌ی شاخی ئه‌زمه‌ڕ بكرێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری زۆریش گونجاوه بكرێته شوێنێكی گه‌شتیاری.
ئێمه ناوچه‌ی گه‌شتیاری ته‌نها سروشتیمان نییه،ئێمه ناوچه‌ی گه‌شتیاری ئاینی و مێژووی ته‌ندروستیشمان هه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ربێت و بتواندرێت،ئه‌و به‌رنامه‌ی هه‌یه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه ناوچه‌كه به‌گشتی ده‌بوژێته‌وه،هه‌لی كارێكی زۆریش بۆ هاوڵاتیان فه‌راهه‌م ده‌بێت.