ئه‌گه‌رچی سه‌رۆک کۆماری ئێران له چاوپێکه‌وتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عۆمان ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی کێشه‌ی له گه‌ڵ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ سعوودیه نییه، به‌ڵام هێرشی کرده‌وه سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕیاز.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له چاوپێکه‌وتنی یوسف بن عه‌له‌وی ڕایگه‌یاند که سیاسه‌ته‌کانی سعوودیه له سوریا، عێراق و لوبنان هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بووه و پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕیاز گۆڕانکاری له سیاسه‌ته‌کانیاندا بکه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌شی به شه‌ڕی یه‌مه‌ن وه‌ک کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ناوچه‌که دا و وتی که سعوودیه له‌و شه‌ڕه‌شدا هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بووه و ته‌نیا کوشتن و بریندارکردنی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن و ڕووخاندنی ئه‌م وڵاته‌ی به دواوه بووه./.
