کۆتا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئێکسپرێسی ئه‌مریکی که‌وته به‌رده‌م خوێنه‌رانی و به ته‌واوی ماڵئاوایی له چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئه‌و وڵاته کرد.
ڕۆژنامه‌که مانشێتی کۆتا ژماره‌ی خۆیی تایبه‌ت به دژایه‌تیکردنی مۆبایل کردووه و به خوێنه‌رانی ڕاگه‌یاندووه که هیوادارین له گه‌ڵ مۆبایله‌کانتان کاتێکی خۆشترتان هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی ئێکسپرێس ماوه‌ی 16 ساڵه به بێ به‌رامبه‌ر له ناوچه جیاجیاکانی واشنتن دابه‌ش ده‌کرێت به‌ڵام له بڕیارێکی له‌ناکاودا دامه‌زراوه‌ی واشنتن پۆست داخستنی ڕۆژنامه‌که و ده‌رکردنی فه‌رمانبه‌ره‌کانی ڕاگه‌یاند.
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی داخستنی ڕۆژنامه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک زیاتر ڕوویان هێناوه‌ته ده‌زگا دیجیتاڵه‌کان و که‌متر گرنگی به چاپه‌مه‌نییه‌کان ده‌ده‌ن
