جێگری وه‌زیری به‌رگری سه‌عوودیا جارێکی دیکه پاڵپشتی وڵاته‌که‌یی بۆ ئه‌مریکا له زیاتربوونی گوشاره‌کان له دژی ئێران ڕاگه‌یاند.
خالید بن سه‌لمان جێگری وه‌زیری به‌رگری سه‌عوودیا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م وڵاته پاڵپشتی له گوشاره‌کانی دژ به ئێران به تایبه‌ت گه‌مارۆ و سزا ئابورییه‌کان ده‌کات.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که له کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ برایان هۆک نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئێران ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕیازی پێ ڕاگه‌یاندووه.
بن سه‌لمان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر به زمانی ئینلیزی و عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند: بۆ من شانازییه‌ک بوو که سه‌باره‌ت به ئێران و دوایین هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌م وڵاته له گه‌ڵ برایان هۆک نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئێران کۆبوومه‌وه و له‌م کۆبوونه‌وه‌دا دیسانه‌وه پاڵپشتی خۆمانم بۆ زیاتربوونی گوشاره‌کان له دژی ئێران به تایبه‌ت گه‌مارۆ و سزا ئابورییه‌کان به هۆی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی له ناوچه‌که و هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه ڕاگه‌یاند./.