لەشەش مانگی سەرەتای ساڵی 2019دا یەک ملیۆن و نیو گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت: ئەوەی پلانمان بۆی دانابوو لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2019 سەد لە سەد سەرکەوتووبووە،
نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2019دا یەک ملیۆن و نیو گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، ئەگەر ئەمەش بە ساڵی 2007 بەراورد بکرێ 88% زیادیکردووە، کە ئەو کات لە شەش مانگدا تەنیا 377 هەزار گەشتیار هاتبووە هەرێمی کوردستان.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، زیادبوونی گەشتیار بووژانەوەی ئەو کەرتە دەسەلمێنێت.
كۆی گشتی وهبهرهێنانی گەشتیاری شهش ملیار 696 ملیۆن دۆلارە و 14%ی رێژەی گشتی وهبهرهێنانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت، هاوكات بهپێى ماستەرپلانی گەشتیاری هەرێمی كوردستان کە لە 2011 بۆ 2025 داڕێژراوە، زیاتر 80%ی پڕۆژهى ستراتیژی گهشتیارى له ههرێمی کوردستان ئامادهكراون بۆ وهبهرهێنان.