ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لەڕۆژانی 21 و 22 ی ئەیلولی 2019بە دروشمی دەتوانین، دووەمین کۆنگرەی خۆی لەشاری هەولێر دەبەستێت.
عەبدوڵا خالید،سەرۆکی دەستەی کارگێری رێکخراوەکە بە سایتی “روومال”ی راگەیاند :”ئامانج لە کۆبونەوەکە باس لە ئیش و کاری ستافی رێکخراوەکە دەکەین،لەگەل پێداچونەوە یە بۆ سێ ساڵی داهاتوی ڕێکخراوەکەیە”
ئاماژەی بەوەش دا :60 کەس لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە ،40 کەسیش لە دۆستانی ڕێکخراوەکانی مەدەنی بەشدار دەبن ”
ڕێکخراوی ئاشتی لەساڵی 2013 دامەزراوە نوسینگەی فەرمی لە هەولێرە،کارەکانیان لەبواری مافی مرۆڤە ئیش و کاریان بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و بنیات نانی تواناکانی پیاوان و ژنان و خولی پێگەیاندنە.