سەلاح جەوھەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند:” ڕەنگی تاكسییەكانی ھەرێمی كوردستان دەگۆڕدرێت و لۆگۆ و کۆدی تایبەتیان بۆ ئامادە كراوە،
دەربارەی رەنگی تاكسییەكان، سەلاح جەوھەر رایگەیاند؛تاكسییەكانی شاری ھەولێر بە ڕەنگی سوور ڕەنگ دەكرین، تاكسییەكانی شاری سلێمانی بە رەنگی شین ڕەنگ دەكرێن و تاكسییەكانی شاری دھۆكیش بە رەنگی رەش رەنگ دەكرێن.” وەك باسنیوز بڵاویكردووەتەوە.
سەبارەت بە تاكسییەكانی دەرەوەی شارەكانیش، یەك رەنگ ھەڵبژێردراوە، كە بریتییە لە قاوەیی، بەڵام لۆگۆی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیەكانی پارێزگاكانی خۆیانیان لێدەدرێت،
بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە ئاشکراشیکر، كە گۆڕانكارییەكە لە قۆناغی كۆتایدایەو پاش تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.