پاش ئەوەی کە حکومەتی لوبنان گۆڕانکاریی لە ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا کرد، خۆپێشاندەرانی ئەو وڵاتە گەڕانەوە شەقامەکانی بەیروتی پایتەخت.
هاوکات لە گەڵ یەکەم قۆناغی گۆڕانکاری لە ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، خۆپێشاندەرانی لوبنانی شەوی یەک شەممە گەڕانەوە شەقامەکان.
بە تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 21 ی مانگی ڕابردوو، خۆپێشاندانەکانی لوبنانیش ڕاگیراوبوون.
خۆپێشاندەرانی لوبنانی لە 17 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دۆخی ئابوری ئەو وڵاتە بوونە هۆکاری دەست لە کار کێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشوو و پێکهێنانی کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی حەسان دەیاب.
خۆپێشاندانەکانی ئێستای لوبنان لە کاتێکدایە کە بەهای دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر دۆلار بە شێوازی بەرچاو دابەزیوە.
لە لایەکی دیکەوە ڕەوتی موستەقبەل بە سەرۆکایەتی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشوو لە ڕێگای خۆپێشاندانەکانەوە هەوڵی گەڕانەوە بۆ دەسەڵات دەدات.
دەوترێت کە حیزبووڵای لوبنانیش هەوڵی دوورخستنەوەی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە دەدات و بە کەسی یەکەمی ئەمریکا و هاوبەشی هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ سزادانی حیزبووڵا ناوی بردووە./.
