ژنه کرێکارێکی شاری بانکۆکی پایته‌ختی تایله‌ند بووه‌ته جێی سرنجی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. چیرۆکه‌که‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌و له کاتی ئیش‌کردن به‌رده‌وام سهگهکهیی له گه‌ڵه.
له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندین وێنه‌ی ژنه کرێکارێک له وڵاتی تایله‌ند بووه‌ته جێی سرنجی خه‌ڵک له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌رده‌وام له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ستاوده‌ست ده‌بێت.
تیتیرات کیوا ڕام ئه‌و ژنه‌یه که له شاره‌وانی بانکۆکی پایته‌ختی تایله‌ند ئیش ده‌کات، ئه‌و سه‌رقاڵه به پاک و خاوێنکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کانی پایته‌خت. ئه‌و کرێکاره به هۆی ئیشه‌که‌یه‌وه نه‌بووه‌ته جێی سرنجی خه‌ڵک، به‌ڵکوو به هۆی ئه‌وه‌یه که به‌رده‌وام و له کاتی ئیشکردندا سهگهکهیی له گه‌ڵه.
سه‌گه‌که‌ی ناوبراو ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵه‌یه و کێشی ده‌گاته ده کیلۆ، واته ئه‌و ڕۆژانه و به‌رده‌وام ئه‌و ده کیلۆیه‌ی له پشته، به‌ڵام ده‌ڵێت هه‌ست به هیلاکی ناکه‌م و بوونی سه‌گه‌که له گه‌ڵم وایکردووه که وزه‌ی زۆرترم بۆ ئیش‌کردن هه‌بێت.
له وڵاتی تایله‌ند کۆمپانیاکان هانی ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ده‌ن که سه‌گه‌کانیان له کاتی ئیش‌کردن له گه‌ڵ ئه‌وان بێت و ده‌ڵێن سه‌گه‌کان ده‌توانن فشاره ده‌روونییه‌کان له سه‌ر مرۆڤ که‌م بکه‌نه‌وه
