وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند کە؛پاشنیوەڕۆی ئەمڕ ژەنەڕاڵ “عبدالمبین محبەتی” لەسەفەرێکیدا بۆشاری قەرەباغی سەربە ویلایەتی غەزنی لەلایەن سەربازێکەوە کوژرا،
وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە وتیشی کە؛ئەوسەربازەی هێرشەکەی ئەنجامدا لەلایەن پاسەوانە تایبەتەکانی ژەنەڕاڵەوە دەسبەجێ کوژراوەتەوە،
وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە ڕاشیگەیاند کە؛هێرشەکە لەکاتێکدابوە کە ناوبراو بەرەو کۆبونەوەیەکی گرنگی ئەو ویلایەتە بەڕێکەوتوە کە هێزەکانی هاوپەیمانان لەوێدا ئامادەی دانیشتنەکە بوون،بەڵام لە گەرمەی کۆبونەوەکەدا لەلایەن سێ سەربازەوە کە ئەرکیان پاراستنی ئەندامانی کۆبونەوەکە بوە، لەسەربانی کۆبونەوەکەوە دراونەتە بەردەستڕێژی گولەو لەئاکامدا ژەنەراڵ “عبدالمبین محبەتی”کوژراوە،
هاوکات بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەو وڵاتە لەڕاگەیەندراوێکدا ؛بانگەشەی ئەوەی کردوە کە ئەوسەربازانەی کردەوەکەیان ئەنجامداوە پەوەندییان بە تاڵیبانەوە هەبوە