بڕیارە سبەینێ مەسروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت سەردانی پارتی بکات وەک یەکەم سەردانی بۆ لای لایەنە سیاسیەکان،بۆ گفتوگۆکردن و دیاری کردنی کاندیدی لایەنەکان ، کابینەی نوێ حکومەت.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە ڕووماڵی ، ڕایگەیاند :”بەیانی ۱۷ی حۆزیران مەسروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکوومەتی هەرێم سەردانی پارتی دەکات.
سەرچەوەکەی وتی:”سبەی ۱۷ی حوزێران،کاتژمێر ١٠ یەکەم سەردانی مەسروور بارزانی و شاندی یاوەری بۆ لای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەبێت بەمەبەستی گفتوو گۆکردن دەربارەی کاندیدانی پارتی بۆ کابینەی نوێ حکومەت.
سەرچاوەکە وتیشی:”دووای سەردانی پارتی مەسروور بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات،لەگەڵ هەریەکە لە یەکێتیی و گۆڕان کۆدەبێتەوە.