سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێکی تەلەفزیۆنیی بڵاو کردەوە و وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەم وڵاتەی ئاشکرا کرد.
مستەفا کازمی لەو وتارەیدا ڕایگەیاند کە بەڵێنی سەرەکی حکومەتەکەی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لە بەرواری 6 – 6 – 2021 جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ناکۆکییە ناوخۆییە و هەرێمییەکان بە هەڕەشە لە سەر سەروەری و ئاسایشی عێراق دادەنرێن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە پێویستی بە هێزی بێگانە نییە بەڵکوو پاڵپشتی ئابوری بە لایەوە گرنگە.
کازمی سوربوونی حکومەتەکەیی بۆ ئەنجامدانی وتووێژی ستراتیژی لە گەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند و وتی کە درووشمی ئێمە ئەوەیە عێراق لە ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دوور بخەینەوە./.
