سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای دەستخۆشی لە داڕێژەرانی ستراتیژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، فەرمانی جێبەجێکردنی دەرکرد.
مستەفا کازمی کە هاوکات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقە، بە بۆنەی داڕشتن و ئامادەکردنی ئەو ستراتیژە دەستخۆشیی لە هەر یەک لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، فالح فەیاز ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی ئێستای ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر و هەروەها 42 کەسی دیکە لە هاوکارانی ئەوان کردووە.
هێشتا وردەکاری ئەم ستراتیژە بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام کازمی لە فەرمانێکدا بۆ سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان، جێبەجێکردنی بە فەرمی ڕاگەیاندووە./.
