کتێبی بیناسوتاوەکەی سیروان کە کتێبێکی مێژویی و دۆکۆمێنتاریە دەربارەی ئەوکارەساتە دڵتەزێنەی کەبەرواری٦/۸/۱۹۸٦ لەلایەن بۆردومانی تۆپخانەکانی ئێرانەوە بەسەر دانیشتوانی شارۆچکەی سیروانی سەربە پارێزگای هەڵەبجەدا هات لەچەند ڕۆژی داهاتودا دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران،
فریاد هەورامی کەئەرکی کۆکردنەوەی بەڵگەکان و ئامادەکردنی کتێبەکەی لەئەستۆ گرتوە لەلێدوانێکدا بەڕووماڵێ ڕاگەیاند،
ئامانج لەکارەکەی تۆمارکردنی ئەویادەوەریە کارەسات بارەیە بۆئەوەی لەژێرداروپەردوی مێژودا وەک کارەساتەکانی دیکە فەرامۆش نەکرێت، فریاد وتیشی؛بەپێویستم زانی تاهەندێ لەشایەتحاڵەکان لەژیانداماون کارەکە تەواو بکەم چونکە دواتر کارەکە بەبێ شایەتحاڵ ئەرکەکەی قورس تر دەکرد لەسەرشانم،
بیناسوتاوەکەی سیروان لەئێستەدا بۆتە ڕەمزی قوربانیانی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق- ئێران،کەبەهۆی بۆردومانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بیناکە کرایە ئامانج و لەئاکامدا بەدەیان هاوڵاتی سڤیل کە زۆربەیان ژن ومناڵ بون گیانیان لەدەستدا