ڕاپۆرت: سه‌روه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی
له‌م ماوه‌یه و به بڕیارێکی حکومه‌تی هندستان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ویلایه‌تی کشمیر و ئه‌و ڕێوشوێنه تونده ئه‌منییه که له ناوچه‌که گیراوه‌ته به‌ر، ژیانی ملیۆنان که‌س له کشمیری هندستان به ته‌واوی گۆڕینی به سه‌ردا هاتووه.
له پاش ده‌رکردنی بڕیاره‌که‌ی حکومه‌تی هندستان، هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته هوتێل، میوانخانه‌کان و بینا حکومییهکانکان له کشمیر چۆڵ کرد و زیاتر له 500 که‌سایه‌تی سیاسی ناوچه‌که و یاریده‌درانی ئه‌وانیان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه کردووه.
هێڵه‌کانی ته‌له‌فوون و ئینته‌رنێتی ناوچه‌که‌ش پچڕاوه و به سه‌دان سه‌رباز له هه‌ر گه‌ڕه‌کێک جێگیر کراون و به‌ربه‌سی ئه‌منیش به زۆرینه دانراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسه جیهانییه‌کان، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ له پاش بڕیاره‌که‌ی هندستان، ناوه‌نده‌کانی کڕین و فرۆشتن به تایبه‌ت پێداویستییه خۆراکی و ده‌رمانییه‌کان له‌م ناوچه‌یه داخرابوون و زۆربه‌ی خه‌ڵک له ماڵه‌کانیان مابوونه‌وه.
کشمیر ته‌نیا ویلایه‌تی هندستانه به زۆرینه‌ی موسڵمان و زۆربه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی دژایه‌تی حکومه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌که‌ن و داوای ئه‌وه ده‌که‌ن ناوچه‌که‌یان سه‌ر به وڵاتی پاکستان بێت. هێزه شۆڕشگێڕه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه له ساڵی 1989 تا ئێستا و بۆ جیابوونه‌وه له هندستان چه‌کیان هه‌ڵگرتووه.
سه‌ره‌ڕای دۆخی ئاڵۆزی کشمیر، حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هندستان واته پارتی گه‌ل، له ماوه‌ی ڕابردوو دۆخی تایبه‌تی کشمیری هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌مه‌ش ڕێگای ئه‌وه به دانیشتووانی ناوچه‌کانی دیکه‌ی هندستان ده‌دات ڕوو له ویلایه‌تی کشمیر بکه‌ن.
مانگی ڕابردوو بوو که یه‌کێک له به‌رپرسانی باڵای پارتی گه‌لی هندستان هه‌واڵی درووست‌کردنی شارۆچکه هندونشینهکانی له ناوچه جیاجیاکانی کشمیر ئاشکرا کرد. به‌م بڕیاره‌ی ئێستای حکومه‌تی هندستان بۆ گۆڕینی دۆخی تایبه‌تی کشمیر، زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ڵێن که حکومه‌ت هه‌نگاو به‌ره‌و گۆڕینی دیمۆگرافیای کشمیر ده‌نێت تا ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی له داهاتوودا زیاتر له هندووهکان پێک بێت. ئێستا هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌کی دانیشتووانی کشمیر ده‌گاته ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌وان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه.
به‌ڵام بۆ له پاش ساڵانێک حکومه‌تی هندستان په‌نای بۆ ئه‌م سیاسه‌ته هێناوه؟ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا و ئه‌وه‌ی که لایه‌ن حکومه‌تی هندستانه‌وه جێبه‌جێ کراوه، هه‌مان به‌ڵێنی نارندرا مودی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه بووه. سه‌رۆک وه‌زیران به‌م به‌ڵێنه‌وه و به ده‌نگی هندووهکان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا.
گرووپ و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی هندستان له‌و بڕوایه‌دان که پێدانی مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به ویلایه‌تی جامو و کشمیر ته‌نیا شۆڕش و توندووتیژی و هه‌وڵدان بۆ جیابوونه‌وه‌ی به دواوه بووه و باشتره که بڕیارێکی پێویستی بۆ ده‌ربکرێت.
ئاجای شوکلا شرۆڤه‌کاری کاروباری سه‌ربازی له نیودهلی له سه‌ر ئه‌م پرسه به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاندووه که له ئێستادا حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵ ده‌دات به‌م سیاسه‌ته‌ی له دژی موسڵمانان پێگه‌ی خۆی لای هندووهکان به‌هێزتر بکات و به واتایه‌کی دیکه هه‌ر له ئێستاوه به ڕازیکردنی ئه‌وان بناغه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی دیکه داده‌ڕێژێت.
ئه‌گه‌ر له ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش لێکدانه‌وه بۆ گۆڕانکارییه‌کانی کشمیر بکه‌ین، دوناڵد تره‌مپ هه‌وڵ ده‌دات وه‌ک نێوه‌ندگێڕ له ئاڵۆزییه‌کانی نێوان هندستان و پاکستان که‌م بکاته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌وترێت که هانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هندستان ده‌دات هه‌ڵسووکه‌وتی باشتری له گه‌ڵ که‌مینه‌ی موسڵماندا هه‌بێت.
تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه که ستراتیژی وڵاته‌که‌ی له ناوچه‌که، ڕێکه‌وتنی ئاشتییه له ئه‌فغانستان تا له‌م ڕێگایه‌وه بتوانێت 14 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی بۆ ئه‌م وڵاته بگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش ببێته ده‌سکه‌وتێکی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا.
واشنتن بۆ ئه‌مه پێویستی به هاوکاری حکومه‌تی پاکستان ده‌بێت به‌ڵام پاکستان هاوکاری زیاتری له گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه ئه‌منییه‌کانی ئه‌فغانستان به وه‌رگرتنی ئیمتیازی پێویست له هندستان له دۆسیه‌ی کشمیر گرێ داوه.
ئێستا حکومه‌تی هندستان به‌م بڕیاره ئه‌و په‌یامه‌ی به واشنتن و ئیسلام ئاباد داوه که پێویسته ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری کشمیر له بیر بکه‌ن و نیودهلی هه‌ر چه‌شنه نێوه‌ندگێڕی یان لایه‌نگری وڵاتانی دیکه له کاروباری که‌مینه‌کان و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
حکومه‌تی هندستان ماوه‌یه‌کی زۆره که هه‌وڵی گۆڕینی دۆخی کشمیر ده‌دات به‌ڵام شرۆڤه‌کاران ده‌ڵێن که ئاماده‌یی دوناڵد تره‌مپ بۆ نێوه‌ندگێڕی له دۆسیه‌ی کشمیر وایکردووه که سه‌رۆک وه‌زیرانی هندستان په‌له له ده‌رکردنی بڕیاره‌که‌یدا بکات و به‌مه‌ش بتوانێت ڕێگای ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له کشمیر دابخات.
له لایه‌کی دیکه‌وه، حکومه‌تی هندستان ده‌زانێت که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی له به‌رامبه‌ر چین پێویستی به هاوپه‌یمانی ئه‌وان ده‌بێت و به‌م هۆیه‌وه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی له کشمیر هه‌وڵه‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی پاکستان نابێت.
له ویلایه‌تی کشمیر هه‌ندێک یاسا هه‌بووه که بۆ نموونه ڕێگریی له‌وه کردووه دانیشتووانی ناوچه‌کانی دیکه‌ی هندستان بتوانن مامه‌ڵه‌ی کڕینی موڵک بکه‌ن یان ئه‌وه‌ی که که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که ناتوانن له پۆسته ئیدارییه‌کانی کشمیردا بن، ئێستا هندستان هه‌موو ئه‌و یاسانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و دیار نییه که ئاڵۆزییه‌کانی له گه‌ڵ پاکستان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات