سه‌رچاوه‌یه‌ک ڕایگه‌یاندووه که که‌شتی ئێرانی ئادریان ده‌ریا نه‌وته‌که‌ی ڕاده‌ستی سوریا کردووه.
ماڵپه‌ڕی میدڵ ئیست ئای له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت ڕایگه‌یاندووه که که‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌که‌ی ئێران له ئاکامدا نه‌وته‌که‌ی ڕاده‌ستی یه‌کێک له به‌نده‌ره‌کانی سوریا کردووه.
که‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری گریس 1 دوو مانگ به‌ر له ئێستا له لایه‌ن هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا له جه‌به‌ل تاریق ده‌ستی به سه‌رداگیرا به‌ڵام دواجار دیوانی باڵای ئه‌و هه‌رێمه حوکمی ئازادکردنی ده‌رکرد.
ئێران پاش ئازادکردنی که‌شتییه‌که، ناوه‌که‌یی له گریس 1 بۆ ئادریان ده‌ریا گۆڕا.
به‌رپرسانی ئێران پێشتر ئه‌وه‌یان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه که ئامانجی زیاتر له 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئه‌و که‌شتییه سوریا بێت
