لە گوندی “تارینای” سەر بە شارۆچکەی خەلیفان، کچێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی (س،س،ع)بە هۆکارێکی نەزانراو کوژراوە گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، براکەی کوشتوویەتی.
رائید سەعدوون هاودیانی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە میدیایاکانی راگەیاند، “دوای ئەوەی لەلایەن نەخۆشخانەی سۆران ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی کوشتن، پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان لە رووداوەکە کردەوە. لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە ئەو کچە لەلایەن برای خۆیەوە کوژراوە”.
سەعدوون هاودیانی گوتیشی، تۆمەتبارەکە رایکردووە و گەڕان بەدوایدا دەستیپێکردووە.