پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته هۆکاری به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له په‌رله‌مانی کوردستان، له‌و کۆبوونه‌وه‌شدا وه‌زیری دارایی حکومه‌تی هه‌رێم به‌شدار ده‌بێت و به وردی باس له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی مووچه‌خۆران ده‌کرێت.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت و له گه‌ڵ وه‌زیری دارایی تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی دابه‌شکردنی مووچه‌کان له ئێستادا ده‌کرێت.
به پێی زانیارییه‌کانی ڕووماڵ، هه‌روه‌ها بڕیاره له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌کارییه‌کان بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 ی هه‌رێم له گه‌ڵ وه‌زیری دارایی تاوتوێ بکرێت./.
