بڕیار بوو ئەمرۆ سێ شەممە ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به بێ ئاماده‌بوونی ئەندامەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كرێی پاككردنهوهكانی ناوشاری كه‌ركوك كۆببێته‌وه، به‌ڵام کەمی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پەک خست و ئەنجام نەدراو دواخرا بۆکاتێکی دیکە،
ڕێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بە رۆژنامەنوسانى گوت، بڕیار وابوو پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شێك له ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب و توركمان به بێ ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ببه‌ستن، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاسایی نه‌یانتوانی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.