بریارە ئەمڕۆ کاتژمێر 6 ی ئێوارە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجام بدرێت کە بریار بو لە هەولێر بکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست سایتی ڕوومال کەوتوە ئەندامێکی مەکتەبى سیاسى یەکێتى کۆبونەوەکەى شارى هەولێرى دواخست، لە ئیستادا بڕیاروایە ئەو كۆبونەوەیە لە شاری سلێمانی ئەنجامبدات.
بەپێی زانیاریەکان لە کۆبونەوەکەدا مەکتەبى سیاسى یەکێتى پرسى رێکكەوتنى سیاسی لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان تاوتوێدەکات، لەهەموی گرنگتر پرسی پارێزگارى کەرکوکە دواتر یەکێتی هەلوێستی خۆی سەبارەت بەکۆبوونەوەکە دەردەبرێت.