زاڵمای خه‌لیلزاد نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئاشتی ئه‌فغانستان وێڕای ئاماژه به کۆتایی خولی نۆیه‌می دانوستانه‌کان له گه‌ڵ گرووپی تاڵیبان ڕایگه‌یاندووه که بۆ وتوێژ له گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌م وڵاته سه‌ردانی کابۆل ده‌کات.
ناوبراو له زنجیره په‌یامێکدا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر ڕایگه‌یاند: ئێمه له ڕێکه‌وتنێک نزیک بووینه‌ته‌وه که توندووتیژییه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه و ڕێگاخۆشکه‌ری ئه‌وه ده‌بێت لایه‌نه‌کانی ئه‌فغانستان بۆ گه‌یشتن به ئاشتی به‌رده‌وام پێکه‌وه کۆببنه‌وه.
سۆهه‌یل شاهین وته‌بێژی نووسینگه‌ی سیاسی تاڵیبانیش له قه‌ته‌ر به هه‌مان شێوه کۆتایی گه‌ڕی نۆیه‌می دانوستانه‌کانی نێوان ئه‌م گرووپه و ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندووه.
بڕیاره خه‌لیلزاد ورده‌کاری دانوستانه‌کانی ئه‌م جاره له گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی ئه‌فغانستان تاوتوێ بکات./.
