وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی تەندرووستیدا هاتووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 659 حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە کە لەو ژمارەیەش 223 حاڵەت لە هەولێر، 159 حاڵەت لە سلێمانی، 220 حاڵەت لە دهۆک، 17 حاڵەت لە هەڵەبجە، 35 حاڵەت لە گەرمیان و 5 حاڵەت لە ڕاپەڕین بووە.
هەر بە پێی ئەو ڕاگەێندراوە، لە ماوەی ئاماژەپێکراو 232 کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 23 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە لەم ژمارەیە 4 کەس لە هەولێر، 6 کەس لە سلێمانی، 9 کەس لە دهۆک، 2 کەس لە هەڵەبجە و 2 کەسی دیکەش لە ڕاپەڕین بووە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 90 هەزار و 259 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 2 هەزار و 866 کەس گیانیان بەو هۆیەوە لە دەست داوە./.
