هەواڵی تاقیکردنەوەی مووشەکیی کۆریای باکور بەرەو زەریای ژاپۆن لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بڵاو بووەتەوە.سەرۆک ئەرکانی سوپای کۆریای باشور ڕایگەیاندووە کە پیۆنگ یانگ دوو مووشەکی نوێی تاقیکردووەتەوە و داوای چاودێری زیاتری چالاکییەکانی ئەم وڵاتەشی کردووە.هێشتا وردەکاری زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام حکومەتی ژاپۆن ڕایگەیاندووە کە مووشەکەکان لە جۆری بالستی بوون.ئەمەش نۆیەمین تاقیکردنەوەی کۆریای باکورە لە سەرەتای مانگی گوڵان تا ئێستا و خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە سەرۆکی کۆریای باکور بەڵێنی بەو داوە لە پاش کۆتایی نمایشە سەربازییەکەی ئەمریکا و کۆریای باشور، تاقیکردنەوە مووشەکییەکان ڕادەگرێت، ئەو نمایشە سەربازییەی ئەمریکا و کۆریای باشور سێ شەممە کۆتایی هاتووە.سوپای کۆریای باشور هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی کۆریای باکور لە پارێزگای هامگ یۆنگ لە باشوری ئەم وڵاتە بووە./.
