كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بڕیاریدا بۆ ساڵی داهاتوو ههرقوتابێك وه‌رده‌گیرێت له‌به‌شه‌كانی سه‌ر به كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان كه له مێژوو ،بنه‌ماكانی ئاین ،یاسا،جوگرافیا ڕاگه‌یاندن، پێكدێت،ده‌بێت نه‌مامێك له گه‌ڵ خۆی بۆ كه‌مپی زانكۆ به‌رێت.
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا،ڕاگری كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه،به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” هه‌ڵه‌بجه له چاو شاره‌كانی تری كوردستان ڕێژه‌ی سه‌وزایی كه‌مه هه‌ڵه‌بجه پێویستی به سه‌وزكردن هه‌یه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و مهگهساتانهی به‌سه‌ر ئه‌وشاره‌دا هاتووه.
كتۆر نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا گوتیشی:” زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ركی سه‌رشانمانه له هه‌موو ڕوه‌كانه‌وه خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین، بۆیه پڕۆژه‌ی ناشتنی نه‌مام له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه له ساڵی داهاتووه‌وه بخه‌یه‌ن بواری جێبه‌جێكردن،پڕۆژه‌كه‌مان له ئهنجوومهتی كۆلیژی زانسته مرۆڤاییهتییهكان تهرحكرد،به‌سوپاسه‌وه ته‌واوی سه‌رۆك به‌شه به‌ڕێزه‌كان پێیان باشبوو په‌سه‌ندكرا.
نه‌ریمان عه‌بدووڵا گوتی:” بۆ ساڵی داهاتوو ههرقوتابییهك وه‌رده‌گیردرێت مه‌رجه یه‌ك نه‌مام له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت،ده‌ی نێژین وه هه‌ر قوتابێك ته‌خه‌ڕوج ده‌كات به‌هه‌مان شێوه نه‌مامێك ده‌هێنێت و ده‌ی نێژین،ناشتنی نه‌مامه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه،به‌شی جوگرافی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات.
عه‌بدووڵا گوتی:” به‌پێ پلانی خۆمان به‌شه‌كانی سه‌ر به كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان 250 قوتابی ساڵانه وه‌رده‌گرین،سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كه نه‌مامه‌كان له كه‌مپی زانكۆ و شه‌قامی زانكۆ ده‌چێنین پاشان هه‌رشوێنێكی تر لایه‌نی پێوه‌ندیدار پێی باشبوو نه‌مامه‌كانی تێدا ده‌چێنین به‌مه‌رجێك خزمه‌ت بكرێن.