سەرۆکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حکومەت بۆ پێدانی مووچە ناتوانێت قەرز لە کۆمپانیا و بانکە ناوخۆییەکان بکات.
زیاد جەبار ڕایگەیاندووە کە دابینکردنی مووچەی سێ مانگی داهاتوو بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری پێویستە و هیچ کۆمپانیا و بانکێک ئەوەی بۆ دابین ناکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە حکومەت قەرزاری کۆمپانیا و بانکە ناوخۆییەکانە و لە ئێستادا ئەو پارەیەی بۆ قەرز ناکرێت.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەگەر حکومەتی هەرێم هاوشێوەی حکومەتی بەغدا نیازی قەرزکردنی هەیە، دەبێت پرۆژە یاسایەک ڕەوانەی پەرلەمان بکات تا ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەنگی لە سەر بدەن یان ڕەتیبکەنەوە.
سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان باشترین بژاردەی بۆ حکومەتی هەرێم بە ڕێکەوتن لە گەڵ بەغدا ناو بردووە./.
