سەرچاوەیەک لەهەولێرەوە بە ڕووماڵی ڕاگەیاند نزیکەی کاتژمێرێک لەمەو بەر لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە چوار بۆ پێنج گولە ئاڕاستەی کۆمیتەی چوارو پێنجی یەکیەتی کراوە کە هەردوو کۆمیتەکە لەیەک بینادان و گولەکان بەر پەنجەرەو دیواری کۆمیتەکە کەوتون و زیانیان بەدواوە نەبوە،دوابەدوای ئەوەش هێزە ئەمنیەکان گەشتونەتە شوێنەکەو لەئێستەشدا بارودۆخەکە ئارامەو شتێکی ئەوتۆ لەئارادانیە،
بەرپرسێکی یەکیەتیش ڕایگەیاندوەکە؛”هەندێک هەرزەو ئاژاوەچی ئەوکارەیان ئەنجامداوەو بەدوای دەرفەتدا گەڕاون ئاژاوە بنێنەوە.